(ڤیدیۆ) لیدز یونایتد سێ خاڵی له ‌لیڤه‌رپوڵ داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (14)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای خۆیدا دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر‌ لیدز یونایتد تۆمارکرد.

لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی لیدز یونایتدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی جیسی مارش کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی “ڕێدز” له‌ خوله‌کی 14 له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سه‌ڵاحه‌وه‌‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی لیدز یونایتدیش له‌ خوله‌که‌کانی چوار و 89 له‌لایه‌ن ڕودریگۆ و کریسینسیۆوه‌‌‌‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لیڤه‌رپوڵ به‌ 16 خاڵه‌وه‌ و چووه‌‌ پله‌ی نۆیه‌‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ، لیدز یونایتدی ڕکابه‌ریشی به‌ 12 خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی 15‌‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیریۆس یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی تێنسی کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئوسترالی، نیک کیرۆس له‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی تۆمارکرد.…
Total
0
Share