(ڤیدیۆ) ڕوسیا بە گۆڵێکی بێوەڵام لە فینلاندی بردەوە

ئەمڕۆ، چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ڕوسیا و فینلاند ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی ڕوسیا کۆتاییهات.

هەڵبژاردەی روسیا لە گازپرۆم ئارینا دووەمین یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی فینلاند ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ورچە سپییەکانی ڕوسیا کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ڕوسیا لە خولەکی 47 لەلایەن ئالێکسی میرانچوکەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ڕوسیا سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و لە پلەی سێیەمدا بەهەمان ژمارە خاڵی فینلاند و بەلجیکا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. دوو گەنج لە مەلەوانگەیەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 473 توشبوو و 488 چاكبوونەوە تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share