ئاراوخۆ: بنزیمە قورسترین ڕکابەرە و کلاسیکۆ یەکلاکەرەوە نییە

ڕۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئورۆگوایی یانەی بەرشلۆنە بەر لە کلاسیکۆی “لالیگا” چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئەنجامدەدات.

بەرگریکارە پۆڵایینەکە وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە، لە یەکێک لە وەڵامەکانیدا کەریم بنزیمەی فەرەنسی بە قورسترین ڕکابەر وەسفدەکات.

ئەمەش بەشێکە لە وەڵامەکانی:

 

کلاسیکۆ لە یاریگای خۆماندا

“خۆشحاڵم کلاسیکۆ ئەنجامدەدەین، لە هەمان کاتدا یەکەم کلاسیکۆیە لە یاریگای خۆماندا ئەنجامیدەدەم، یارییەکی ناوازە دەبێت، هیوادارم ئەنجامەکەی باش بێت بۆمان.”

 

یارییەکی ئاساییە

“من بە شێوەیەکی تایبەتی خۆم بۆ کلاسیکۆ ئامادە ناکەم، چونکە وەک هەر یارییەکی دیکەیە، بەڵام دەزانم گرنگییەکەی لە چ ئاستێکدایە.”

 

ناسناوی وەرز

“پێموایە ئەنجامی یاریی کلاسیکۆ ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا یەکلایی ناکاتەوە، ئەوە تۆپی پێیە و دەکرێت هەر شتێک ڕووبدات، بەڵام بێگومان ئەم ئەنجامە گرنگ دەبێت بۆ گەیشتن بە ناسناوەکە.”

 

پێگە خۆشەویستەکەی

“نازانم ڕاهێنەر بڕیاری چی دەدات، بەڵام هیوادارم لە باڵەکانی بەرگریکردن یاریم پێبکات، بە دڵنیاییەوە لە هەر پێگەیەکدا بم ئەوپەڕی وزە و توانای خۆم بەگەڕدەخەم.”

 

ڕووبەڕووبوونەوەی ڤینیسیۆس

“پێموانییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤینسیۆسدا براوەبووم و کۆتاییم پێهێناوە، نە ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزشی و نە دەروونی، ئەمە تۆپی پێیە و بەهۆی کەمی تەمەنەکەمانەوە چەندین کێبڕکێی دیکە لە نێوانماندا ڕوودەدات.”

 

ڤاڵڤێردی هاوڕێ

“بێگومان بە هەمان زمان لەگەڵ ڤینیسیۆز دەدوێم، چونکە لە هەمان ناوچەوە گەورەبووین و گەیشتووینەتە ئێرە، ڤاڵڤێردی-ش هاوڕێیەکی خۆشەویستە، بەداخەوەم کە لە جەمسەری دژی بارسا یاریدەکات.”

 

بەهێزترین ڕکابەر

“پێویستم بە بیرکردنەوەی قووڵ نییە لە دیاریکردنی بەهێزترین ڕکابەر، دەڵێم، کەریم بنزیمە، بەهێزترین ڕکابەرە تاوەکو ئێستا رووبەڕووی بوومەتەوە.”

بابەتی پێشتر

شێخ جاسم ئۆفەرەکەی بۆ یونایتد بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

بانكێكی دیكە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مۆدریچ بە چی دەگات؟

پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنچیلۆتی و مۆدریچ کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا. ئەنچیلۆتی بە مۆدریچی وتوە تۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیت، پێویستمان…
Total
0
Share