سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی موكریان كۆنكرێت كران كە بەدڵنیاییەوە خزمەتێكی بەرچاوەی هاوڵاتییان لەو سنوورە دەكات.
بەپێی ڕاگەیەندراێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە لە درێژەی كارو چالاكییەكانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی، ئەمڕۆ سێشەممە كاری كۆنكرێت كردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی موكریان ئەنجامدرا كە بەدڵنیاییەوە خزمەتێكی بەرچاوی هاوڵاتیان ناوچەكە دەكات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆژەكە بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری سەرۆكایەتیی شارەوانی ئەركی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی گرتووەتە ئەستۆ.