هەدەپە دوای نەورۆزە ملیۆنییەكە: مكوڕین لەسەر تێکۆشان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن

لەپای بەشداریكردنی گەرموگوڕانەیان لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا، هاوسەرۆکایەتیی هەدەپە پەیامێکی سوپاسگوزاریی ئاراستەی كوردانی باکووری کوردستان و تورکیا كرد و دەڵێت، “مكوڕین لەسەر تێکۆشانی گەورە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن”.

هەریەک لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، پەیامێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، “لە گەڤەرەوە هەتا چاناک کالە، لە وانەوە هەتا ئەستەنبوڵ، لە ئامەد هەتا ئیزمیر، لە ئیدرەوە تا دەنیزلی، لە جزیرەوە هەتا چوکورۆڤا سوپاسی گەلەکەمان دەکەین، کە لە سەرانسەری وڵات جۆشیان بە نەورۆز دا”.

هاوسەرۆکانی هەدەپە لە درێژەی پەیامەكەیاندا ڕایانگەیاندووە، “سوپاسی ژنان دەکەین کە لە 8ی مارسەوە لە گۆڕەپانەکاندان، سوپاسی گەنجان دەکەین کە بە بڕیاردارییەکی گەورەوە خاوەنداری لە ئاییندە دەکەن، سوپاسی بەرخۆدێران دەکەین لە حەوت ساڵییەوە تا 70 ساڵی”.

لە كۆتایی پەیامەكەیاندا هاوسەرۆکانی هەدەپە جەخت لە درێژەدان بە تێكۆشان دەكەنەوە و دەڵێن، “لە هەموو کاتێک زیاتر بەهیوا و جۆش و بەبڕیارین، ئێمە بەو گەرموگوڕییەی لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزەوە وەرمانگرتووە، مكوڕین لەسەر تێکۆشانی گەورە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، جارێکی دیکە نەورۆز لە گەلەکەمان و گەلان پیرۆز دەکەین”.

ئەمساڵ ملیۆنان كورد لە باکووری کوردستان و تورکیا بە گەرموگوڕییەکی زۆرەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا کرد، تەنها لە ئامەد نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردبوو.

س: ڕۆژنیوز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران: هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسانمان دەدەن

رێکخراوی پەیامنێران رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی رۆژنامەنووسان دەدەن، کە ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە.…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی زیقار

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی زیقار. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی…
Total
0
Share