لە هەولێر 11 كرێكار كەوتنەخوارەوە و برینداربوون

ئەمڕۆ 11 كرێكار لە شاری هەولێر بەهۆی كەوتنەخوارەوە لە كاتی كاركردنیاندا برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، كرێكارەكان سەرگەرمی كاركردن بوون لە باڵەخانەیەكی سەر شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ئەسكەلەوە كەوتوونەتە خوارەوە و برینداربوون.

وتیشی، بەهۆی برینەكانیانەوە، كرێكارەكان كە هەشتیان لە نەتەوەی عەرەبن و سیانیان كوردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا و چارەسەری پزیشكییان بۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: پێشمەرگەیەکی پارتـ.ـی لەژێر ئەشـ.ـکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا

پێشمەرگەیەکی پارتـ.ـی، کە لەبەر نووسینی کۆمێنت دەستگیرکرابوو، لەژێر ئەشـ.ـکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای…
Total
0
Share