کارکردن لە شەودا دەبێتەهۆی شێرپەنجە

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئاشکرایکردووە، کارکردن لە شەودا، تێکچوونی بەردەوامی خەو، یان خواردنی ژەمەکان لە کاتێکی درەنگی شەودا، هەموو ئەو هۆکارانەن کە ڕەنگە ببنە هۆی تێکچوونی کارە بایۆلۆژییەکان لە مرۆڤدا، کە ئەمەش دەبێتەهۆی کێشەی تەندروستی کە ڕەنگە بگاتە ڕادەی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجە.

لە توێژینەوەکەدا کە گۆڤاری زانستیی “Futura Sciences” لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، زانایان ئەو مۆلیکولانەیان دۆزیوەتەوە کە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە دەبەستنەوە بە خووەکانی ڕۆژانەی مرۆڤ.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، لە فەرەنسا نزیکەی چوار ملیۆن و 300 هەزار کەس لە شەودا کار دەکەن، واتە لە نێوان نیوەشەو تا پێنجی بەیانی، بەپێی یاسای کار، لەنێویاندا پیشەی پەرستار، چاودێر، ئاسایش و سوپا هەیە.

توێژینه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاندوە، ” تێكدانی ریتمی رۆژانه‌ به‌ وه‌رزشكردن له‌ شه‌واندا له‌ بری خه‌وتن بێ لێكه‌وتەی ته‌ندروستی نییه‌، به‌ گوێره‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌، ئه‌مه‌ فاكته‌رێكی کاریگەرە لە‌ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك خانەی شێرپه‌نجه‌یی”.

نووسەرانی توێژینەوە زانستییەکە ئاشکرایانکردووە، پەیوەندییەک هەیە لەنێوان سترێس و تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجی، لەگەڵ سەرهەڵدانی گرێی شێرپەنجەیی، بەڵام ئەو کەسانەی کە بەردەوام لە شەودا کاردەکەن یاخود زۆر لە فڕۆکەدا گەشت دەکەن دەتوانن ئەو دەرمانانە بخۆن کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ڕێژە و ڕادەی فشار و ماندوێتی.

بەپێی توێژینەوەکە، سەلمێنراوە کە ئەو ژنانەی شەوانە کاردەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک بەڕێژەی 40% زیاترە بەراورد بەوانەی کە بەڕۆژ کاردەکەن، لە کاتێکدا بۆ پیاوان، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات لە نێو کارمەندانی شەوانەشدا زیاترە.

بابەتی پێشتر

لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share