سزای زیندانیی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی سووككرا

بە فەرمانی سەرۆكی هەرێم، سزای زیندانیكردنی پێنج چالاكوانە سزادراوەكەی بادینان كەمكرایەوە بەڕێژەی 60%، بەو پێیە بێت، نزیكەی شەش مانگی دیكە ئازاددەكرێن.

ئەو چالاكوانانەی فەرمانی سووككردنی سزاكان دەیانگرێتەو، بریتین لە شێروان شێروانی، شڤان سەعيد، ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا و گوهدار حەمەدەمین، كە پێشتر سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەیپێنرابوو.

بەشدار حەسەن، یەكیك لە پارێزەرانی چالاكوانە سزادراوەكان فەرمانی سووككردنی سزاكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئیستا دووپاتكردەوە، لەگەڵ ئەوەی دەڵێت، چاوەڕوان بوون بەتەواوەتی لێبووردنی تایبەتیان بۆ دەربچێت و ئازاد بكرێن.

بەپێی فەرمانەكە و ماوەی ئەو سزایەی بەسەریانبردووە، نزیكەی شەشە مانگی دیكە چالاكوانەكان ئازاددەكرێن، وەك ئەوەی عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: ئەمریکا و فەرەنسا ئـ.ـەحمەد شـ.ـەرعیان ئاگاداردکردووەتەوە سوپا دژی کورد نەجووڵێنێت

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و فەڕەنسا هۆشدارییان بە ئـ.ـەحمەد شـ.ـەرع داوە کە سوپا و چـ.ـەکدارەکانی دژی…
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: ناکرێت کارەساتێکى سروشتى بە کارەساتێکى ئابورى وەڵامبدرێتەوە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رەخنە لە راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکان دەگرێت رایدەگەیەنێت، ناکرێت کارەساتێکی سروشتی بە کارەساتێکی…
Total
0
Share