کێبڕکێی خەڵاتی “پێڵاوی ئاڵتوونی” بەچی گەیشت؟

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی، لەم وەرزەدا کێبڕکێکاری سەرەکیی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونین “گۆڵدن بووت”.

تاوەکو ئێستا هالاندی نەرویجی (17) گۆڵی تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی بە درێسی یانەی بەرشلۆنەوە (12) گۆڵی تۆمارکردووە، چاوەرواندەکرێت ئەو ڕێژەیە بەرزتر ببێتەوە و یەکێک لە دووانەی ناوبراو خەڵاتەکە بەدەستبهێنن، کە تایبەتە بە باشترین گۆڵکار لەسەرجەم خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا.

سەرەڕای ئەوەی هالاند و لیڤا لە تۆماری گۆڵدا کەمتەرخەم نەبوون، بەڵام یاریزانێکی نەرویجی بە ناوی “ئامال پیلیگرینۆ” لە خولی نەوریج پێشەنگی ئەوروپای گرتووە، توانیویەتی بە تۆمارکردنی (23) گۆڵ (34.5) خاڵ کۆبکاتەوە و بە جیاوازی نیوەی خاڵێک پێش ئێرلینگ هالاند بکەوێت.

تاوەکو ئێستا ڕیزبەندییەکە بەم جۆرەیە:

  1. ئامال پیلیگرینۆ (بۆدۆ گلیمت –نەوریج): 23 گۆڵ – 34.5 خاڵ
  2. ئێرلینگ هالاند (مان سیتی – ئینگلتەرا): 17 گۆڵ – 34 خاڵ
  3. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (بەرشلۆنە – ئیسپانیا): 12 گۆڵ – 24 خاڵ
  4. بۆبور عەبدیخۆلیکۆڤ (ئینێرجیتیک مینسک – بیلاڕووسیا): 23 گۆڵ – 23 خاڵ
  5. ئەلیکساندەر جێریمیێڤ (هاکین – سوید): 22 گۆڵ – 22 خاڵ
  6. ڕایمۆندز کرۆلیس (ڤاڵمیێرا – لیتوانیا): 22 گۆڵ – 22 خاڵ
  7. ئۆلی کریستیان سایتەر (ڕۆزنبۆرگ – نەرویج): 14 گۆڵ – 21 خاڵ
  8. تۆبیاس هاینتز (سارپسبۆرگ – نەرویج): 14 گۆڵ – 21 خاڵ
  9. کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان – فەرەنسا): 10 گۆڵ – 20 خاڵ
  10. هاری کەین (تۆتنهام – ئینگلتەرا): 10 گۆڵ – 20 خاڵ.
بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك بۆ سەرمایەداران: ئامێرێکی مامۆگرافی بکڕن لە دروستکردنی مزگەوت خێرترە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share