سلێمانی.. هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستیپێکرد

لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و لە هەفتەی چەک داماڵیندا لە پارێزگای سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستیپێکرد و بڕیارە چەند رۆژێک بخایەنێت.

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەم هەڵمەتەی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆیە، تا 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، کات و شوێنی دانانی مەفرەزەکان دەگۆڕێت”.

باسی لەوەش کرد، “پێشتریش هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەک هەبووە، بەس بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە، هەڵمەتی ئێستامان زۆر چڕ دەبێت، سەرپێچی لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەین، هەر کەسێک چەکی بێمۆڵەتی پێبێت دەستیبەسەردا دەگیرێت”.
ئاشکراشی کرد، “هەڵمەتەکانی ئێمە بەردەوام دەبن، کات و شوێنی دانانی بازگە و مەفرەزەکانمان لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

کێبڕکێی خەڵاتی "پێڵاوی ئاڵتوونی" بەچی گەیشت؟

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسیەکەی سلێمان هەڵشۆیی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share