(ڤیدیۆ) چێڵسی بەزەحمەت پلایماوزی تێپەڕاند و گەیشتە گەڕی پێنجی “Fa cup”

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان، یانەی چێڵسی بردنەوەی بەرامبەر پلایماوز ئارگایڵ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای ستامفۆرد بریدج و لەچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ”، یانەی چێڵسی میوانداریی پلایماوز ئارگایڵی کرد، یارییەکەش لەکاتی یاساییدا (90 خولەک) بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی چێڵسی لە خولەکی 41 لەلایەن سیزار ئازپیلیکوێتاوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی ئارگایڵ لە خولەکی هەشت لەلایەن ماکاولی گیلیسپی-یەوە تۆمارکرا.

بەناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراو برا، لە کاتە زیادکراوەکانیدا مارکۆس ئەلۆنسۆ لە خولەکی 105 توانی گۆڵی پێشەنگبوون بۆ چێڵسی تۆماربکات، تایمی دووەمی زیادکراویش بەو ئەنجامە تێپەڕیکرد و یارییەکە (2-1) لەبەرژەوەندی بلوزی لەندەن کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی تۆماس توخێل سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێنجەمی جامە ناودارەکەی ئینگلتەرا مسۆگەرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پۆرتۆ له‌ ئه‌تله‌تیکۆی برده‌وه‌ و پله‌ی یه‌که‌می گرووپی (B) مسۆگه‌رکرد   

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی پله‌ی یه‌که‌می…
Total
0
Share