ئەنچلۆتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئۆدریزۆلام ناوێت، دیوارەکەی ئیتاڵیا بکڕن

ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی خواستی لەسەر گواستنەوەی جۆرجیۆ کیلینی بۆ ئیدارەی یانەی شاهانە دووپاتدەکاتەوە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، بەهۆی بوونی دانی کارڤاخال و لوکاس ڤاسکێز وەک بژاردەیەک بۆ پێگەی بەرگریی باڵی ڕاست، کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری یانەی شاهانە دەستبەرداربوونی بە ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا داوە و داوایلێکردووە یانەیەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”، ئەنچلۆتی لەبەرامبەر ئەگەرەکانی فرۆشتنی ئۆدریزۆلا و ڤاران، داوای گواستنەوەی جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری پۆڵایینی ئیتاڵیا و یانەی یوڤانتۆسی کردووە.

کیلینی لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەفەرمی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس کۆتاییهات، سەرەڕای ئەوەی ئاماژە بە نوێکردنەوەی دەکرێت تاوەکو هاوینی 2023، بەڵام نوێنەرانی یانەی شاهانە پێیانوایە لە توانایاندایە بیگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەتایبەت کە لە کۆتایی ژیانی وەرزشیی نزیکدەبێتەوە، هەروەها لە یانەی یوڤانتۆس بەهۆی بوونی ماتیاس دی لێخت و لیۆناردۆ بونۆچی ئەگەری بەشداریکردنی لە پێکهاتە سەرەکییەکانی وەرزی 2021-2022 جێگەی گومانە.

بابەتی پێشتر

مان سیتی لە خەونی دوو شێرەکە ناکشێتەوە

بابەتی دواتر

کەنەکە: زەمینەی یەكڕیزی هەیە و تەنها پارتی وەڵامی نەداوینەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share