بەراوردی ژمارەیی نێوان هازارد و گاریس بەیل ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر دەدات بەدەستەوە !

گاریس بەیل بە داتا و ژمارە لە هازارد باشتر بووە

هێرشبەری بەلجیکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە هاوینی 2019وە درێسی شاهانەی پۆشیوە و تاوەکو ئەم ساتە سوودێکی ئەوتۆی بە پێکهاتەکانی زێدان نەبەخشیوە.

هەردوو یاریزانەکە بەبڕی 100 ملیۆن یورۆ لە خولی نایابی ئینگلیزییەوە پەیوەندیان بە ڕیاڵەوە کردووە، هاندەرانی یانە هیواکانیان بە پێیەکانیاندا هەڵواسیوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ یەکێکیان سەرکەوتوو نەبوون لە پڕکردنەوەی کەلێنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بەراوردیكی ژمارەیی نێوان دوو یاریزانەکەی کردووە و دەریخستووە، بەیل لە تەمەنی 24 ساڵیەوە لە ڕیزەکانی مێرەنگی دەستیپێکردووە و هازارد لە تەمەنی 28 ساڵی.

دوای وەرز و نیوێک گاریس بەیل 32 گۆڵی تۆمارکردووە و هازارد تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە، کە ژمارەیەکی زۆر کەمە بۆ یاریزانێکی هێندە ناودار و گەورە.

گاریس بەیل و هازارد لە مەشقەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

ڕێژەی بەشداریکردنی شەمەندۆفێرەکەی وێڵز لە وەرزی یەکەمیدا لەسەدا 59 و لە وەرزی دووەمدا لەسەدا 78 بووە، کۆی گشتی بەشداریکردنی لەسەدا 43 بووە، لە بەرانبەردا ڕێژەی بەشداربوونی هازارد تەنها لەسەدا 28 بووە.

ڕۆژنامەی ئاس دابەزینی ئاستی هازارد بەهەر هۆکارێک بێت، پێکانەکان، خۆگونجاندن، لاوازی جەستە بە زەنگی مەترسیدار لە قەڵەمدەدات، چونکە یاریزانەکە ساڵانە 15 ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت و یانەی شاهانە لەبەردەم تاقیکردنەوەی نیوە تاوەکو کۆتایی وەرزدایە.

بابەتی پێشتر

ئێران چوار کەسی لە "تیرۆرکەران"ی زانا ئەتۆمییەکەی دیاریکرد

بابەتی دواتر

هەشت هۆکار وا دەکات یانەی بەرشلۆنە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرزبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share