پۆچتینۆ لەپێناو یاریکردنی ڕامۆس پێکهاتەکانی دەگۆڕێت؟

ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، ماوریسیۆ پۆچتینۆ ئامادەنییە لە پێناو یاریکردنی ڕامۆس و کیمپێمبی گۆڕانکاری لە شێوەی یاریكردنیدا بکات.

تۆڕی “تێلیفوت”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، پۆچتینۆ هەرگیز بیر لەوە ناکاتەوە بە پێکهاتەی چوار بەرگریکار یاریبکات، بەڵکو پلانەکانی لەسەر شێوازی سێ بەرگری بونیادناوە و ڕامۆس و کیمپێمبی ناچارن کێبڕکێ بۆ گرتنی پێگەیەکی سەرەکی بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، مارکینیۆسی بەرازیلی هێڵی سوورە و ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بۆ هیچ یاریزانێک ئاڵوگۆڕی پێناکات، واتا وەرزی داهاتوو سەرەکی دەبێت هاوشانی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری نوێی یانە، ئەگەر پلانەکانیش لەسەر سێ یاریزان بونیادبنێت، ڕامۆس و کێمپێمبی دەبێت یەکێکیان بەشداری پێکهاتەی سەرەکی بن.

ڕامۆس لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بە بۆندێکی بێبەرامبەر ڕوویکردە یانەی پاریس سان جێرمان، بووە سێیەم بۆندی واژووکراوی یانە فەرەنسییەکە لە دوای جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم و ئەشرەف حەکیمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share