پەرلەمانتارێك بۆ سەرمایەداران: ئامێرێکی مامۆگرافی بکڕن لە دروستکردنی مزگەوت خێرترە

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمە ساڵح داوایەك ئاراستەی سەرمایەداران دەكات و دەڵێت، “ئامێرێکی مامۆگرافی بکڕن بەخوا لە دروستکردنی مزگەوت خێرترە”.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “کڕینی ئامێرێک بۆ نەخۆشخانەکانی تووشبووانی شێرپەنجە کە 50 هەزار دۆلاری تێدەچێت و ملیۆنان دۆلار خەرجی لەسەر حکومەت لادەبات و ملیۆنان کەس لە مردن رزگاردەکات، کەچی حکومەت دابینیناکات بۆیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەو ئامێرە بۆ دیاریکردنی تووشبوون بە شێرپەنجەیە لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشییەكەدا و “زۆر کات بەهۆی دیاریکردنی پێشوەختەوە، تووشبوو پێویستی بە چارەسەری قورسی نەشتەرگەری و کیمیاوی نابێت”.

ئەو پەرلەمانتارە داوا لە سەرمایەداران و خێرخوازان دەکات ئەو ئامێرە بۆ نەخۆشخانەکان بکڕن و دەڵێت، “بە خوا لە دروستکردنی مزگەوت و قوتابخانە خێرترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە…
زیاتر ببینە

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە
دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی وەربگرێت، كە هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە. محەمەد…
Total
0
Share