وەزیری سامانە سروشتییەکان: دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخ هەبووە

کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخ هەبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایگەیاند، “لە 20 ی ئەم مانگەوە دەستمان بە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە، دابەشکردنەکەش کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخ هەبووە”.

وتیشی، “تا ئێستا 1500 خێزان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون، حکومەتی عێراق بەڵێنی دابوو لە 15 ی مانگی رابردووەوە بڕە نەوتێکی سپی بۆ هەرێم بنێرێت، مانگێک زیاتر تێپەڕیوە و تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکیان نەناردووە، هەر کاتێک ناردی بەو بڕ و نرخەی دیاری کردووە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکەین”.

هاوکات سەبارەت بە کارەکانی تایبەت بە وەزارەتی کارەبا وتی، “لە مانگی  داهاتوو وێستگەیەکی نوێی کارەبا لە سلێمانی بە توانای 500 مێگاوات کارەبا بەگەڕ دەخەین”.

ئاشکراشی کرد، “بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا لای هاوبەشانی کارەبا، هەر بەرێوەبەرایەتییەکی گشتی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سیاسەتی خۆیان جێبەجێ دەکەن”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یاسای چاودێری نەوجەوانان رەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

خۆرگیران روودەدات و لە ئاسمانی هەرێم دەبینرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share