وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یاسای چاودێری نەوجەوانان رەتدەکاتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە نوسراوێکدا یاسای ژمارە پێنجی ساڵی 2022 ی هەموارکراوی چاودێری نەوجەوانان رەتدەکاتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات یاسای ژمارە پێنجی ساڵی 2022 ی یاسای هەمواری جێبەجێکردنی یاسای چاودێری نەوجەوانان هەڵبوەشێنێتەوە.

هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، “لەگەڵ یاساکەدا نین چونکە پێشلی مافەکانی منداڵی تێدایە، لە ئێستادا لیژنەیەک لە وەزارەتمان کار لەسەر دووبارە داڕشتنەوەی یاسای مافەکانی منداڵ دەکات لە هەرێمی کوردستان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: میدیاکانمان پێویستیان بە بەخۆداچوونەوەی جددی و گۆڕانکاریی ریشەیی هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی دووەمین کۆنفرانسی رێکخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی…
Total
0
Share