ئەنفالی درەختەکان.. سوپای تورکیا لە باکووریش بڕینەوەی درەختەکانی دەستپێکردووە

دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لەبارەی بڕینەوەی دارەکان لە سنوری هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە، پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەڵێت، سوپای تورکیا ماوەیەکی زۆرە لە چیای جودی دارەکان دەبڕێتەوە.

لە سەر بڕینەوەی دارەکان لەلایەن سوپای تورکیاوە، حوسەین کاچماز پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە ڕایگەیاندووە، “سوپای تورکیا ڕۆژانە 400 تۆن درەخت لە چیای جودی دەبڕێتەوە و دەیگوازێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە ڕاشیگەیاندووە، “بەڵگەی پێویستمان لایە، کە 30 تراکتۆر و نزیکەی 70 کرێکار بۆ پڕۆسەی بڕینەوە و گواستنەوەی درەختەکان دانراون، سەرقاڵی وێرانکردنی ژینگەی ناوچەکەن”.

چیای جودی لە سلۆپی-ی باکووری کوردستانەوە، تا ناحیەی باتیڤا لە سنوری زاخۆ لە باشووری كوردستان درێژدەبێتەوە، ناوچەیەکی سەوزە بە درەختی سروشتی، بەڵام چەندین ساڵە بەهۆی شەڕەوە سوپای تورکیا دەستی لەو ڕووبەرە سەوزە نەپاراستووە.

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەند وێنەیەک بڵاوكرانەوە و بەسترانەوە بە بڕینەوەی درەختەکان لە سنورەکانی هەرێم لەلایەن توركیاوە، بەهۆی ڕاکێشانی ڕێگاش لە باکووری کوردستانەوە بۆ سنورەکانی هەرێم، درەختێکی زۆر لەلایەن سوپای تورکیاوە بڕاونەتەوە.

بابەتی پێشتر

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی 64 فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share