لە دەربەندیخان كەسێك پارە و ئۆتۆمبێل و مەڕوماڵاتی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و هەڵاتووە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە قەزای دەربەندیخان كەسێك بە ناوی چەندین جۆر مامەڵەی بازرگانییەوە پارەی لە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی قەزاكە وەرگرتووە و بە شێوەیەك مامەڵەیكردووە كە لە بەرامبەردا قازانجێكی زۆر دەداتە ئەو كەسانەی پارەی پێدەدەن.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەپێی خەمڵاندنێكی سەرەتایی دەركەوتووە نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە خەڵك وەرگرتووە كە بە شێوەی پارەی كاش و ئۆتۆمبێل و مەڕوماڵات و ماوەی چەند ڕۆژێكە ئەو كەسە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەكانیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ كەسێك دەستگیر نەكراوە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا ئەمە دووەم كەیسی هاوشێوەیە كە لە دەربەندیخان كەسێك پارەیەكی زۆری هاوڵاتییان دەبات و دواتر هەڵدێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو

بابەتی دواتر

نرخی ئارد بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share