سبەینێ دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بەم كەسانە دەدرێت

بانكی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ فرۆشتنی یەك دۆلار بە نرخی 1320 دینار لە لقی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكاتەوە و گەشتیارانیش دەتوانن لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمێكەوە داواكاری كڕینی دۆلار ئاراستەی بانكەكە بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و لقی پارێزگای هەولێری بانكەكە لە سبەینێوە دەستدەكاتەوە بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و هەر دۆلارێك بە 1320 دینار دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ داواكردنی دۆلار لە لقی بانكی بازرگانیی هەرێم لە پارێزگای هەولێر پێویستە فۆرمێك پڕبكرێتەوە و سبەینێ فۆرمەكە چالاكدەكرێت و گەشتیاران دەتوانن پڕیبكەنەوە.

بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ كڕینی دۆلار لە بانكی بازرگانیی هەرێم لقی پارێزگای هەولێر ئەمانەن:-

* پاسپۆرت

* ڤیزای گەشتكردن

* تكتی فرۆكە

*ئەو گەشتیارانەی خاوەنی رەگەزنامەی وڵاتانی دیكەی جگە لە عێراق و بە پاسپۆرتی عێراقی گەشتیانكردووە پێویستە هەردوو ئەو پاسپۆرتەیان پێبێت كە خاوەنین.

*گەشتیارانی عومرە كە تكتی فرۆكەیان نییە داواكارییەكانیان بەبێ بوونی تكتی فرۆكە قبوڵدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دا

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان پێشكەشی دادگای پێداچوونەوە كرد، لەسەر بڕیاری پەسەندكردنی سزای زیندانیكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان…
Total
0
Share