محەمەد شیاع سودانی: چاوپۆشی لە دزینی پارە و موڵکی هاوڵاتییانمان ناکەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان لە حکومەتەکەیاندا چاوپۆشی لە بردن و دزینی ماڵ و موڵکی هاوڵاتییانی عێراقی ناکەن.

لە تویتێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی نووسیویەتی، “هەرگیز دەستەوستان نابین لە لێپێچینەوە لە گەندەڵی کە لە جومگەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانیدا بڵاوبووەتەوە”.

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەڵێت، “ئەو پرسەمان خستووەتە لە پێشینەی کارە لەپێشینەکانمان”.

هەروەها نووسیویەتی، “ڕێگە بە دزینی پارەی عێراقییەکان نادەین هاوشێوەی ئەوەی لە پارەکانی دەستەی گشتیی باجەکان لە بانکی ڕافیدەین ڕوویدا”.

ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری دارایی پێشووی حکومەتی عێراق دزینی بڕی سێ ملیار و 700 ملیۆن دیناری دەستەی گشتیی باجەکانی لە بانکی ڕافیدەین ئاشکراکرد، ئەمڕۆش دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەکە کردووە و لە ئێستادا لە دادگایە.

بابەتی پێشتر

پرۆفیسۆرێک سەرجەم بڕوانامەکانی سووتاند

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. ورچێكی جەمسەری فێڵێك بۆ پەڕینەوە بەسەر رووبارە بەستووەكاندا بەكاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share