پرۆفیسۆرێک سەرجەم بڕوانامەکانی سووتاند

پرۆفیسۆرێک لە زانکۆی بەغداد ئاگری لە بڕوانامە و دەستکەوتە زانستییەکانی بەردا و سەرجەمیانی سووتاند بەهۆی “سوکایەتیپێکردن”ەوە

بە پێی گرتە ڤیدیۆیەک کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، سەعد عەجیل ئەلدراجی، پرۆفیسۆر لە بواری جوگرافیای سروشتی مامۆستای زانکۆی بەغداد و سەرۆکی کۆڕبەندی ئاشتی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆشنبیری و زانست و سەرۆکی یەکێتیی ئەکادیمیەکانی عەرەب لقی عێراق، سەرجەم بڕوانامە و بەڵگەنامە زانستییەکانی خۆی سووتاند و دەستلەکارکێشانەوەی خۆیشی ڕاگەیاند.

ئەو پرۆفیسۆرە ئاماژەی بەوە کرد، “داوام کردووە لیژنەی زانستی بگۆڕێت، تاقیگەی سیستەمی زانیاری جوگرافی بە ڕووی خوێندکاراندا بکرێتەوە، بەو هۆیەوە لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە ڕووبەڕووی گێچەڵی زۆر بوومەوە، دواتر ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کرام سەرپەرشتیاری خوێندکارانی خوێندنی باڵام لێ سەندرایەوە و لە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە نوسراوێک لە دژم بەرزکراوەتەوە”.

ئەو مامۆستای زانکۆیە ڕایگەیاند، “لە ناو زانکۆدا نا دادپەروەری زۆر هەیە، ناکرێت سوکایەتی بە مامۆستای زانکۆ بکرێت”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

گرینوود چی بەسەرهات؟ یونایتد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی: چاوپۆشی لە دزینی پارە و موڵکی هاوڵاتییانمان ناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share