بە ڤیدیۆ.. ورچێكی جەمسەری فێڵێك بۆ پەڕینەوە بەسەر رووبارە بەستووەكاندا بەكاردەهێنێت

بۆ ئەوەی نەكەوێتە ناو ئاوی رووبارە نیمچە بەستووەكان، ورچێكی جەمسەری فێڵێك بۆ پەڕینەوە بەكاردەهێنێت و ڤیدیۆی ساتی پەڕینەوەكەی كاردانەوەی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ڤیدیۆكە كە ماوەكەی تەنها 14 چركەیە، تیایدا ورچەكە بە سووكی خۆی بەسەر ئاوە بەستووەكەدا دەخشێت و دواتر دەست بە خلیسكان دەكات، تا دەگاتە بەری ئەوبەری ئاوە بەستووەكە و لەوێوە جارێكی دیكە جوڵەی دەست و قاچەكانی بەكاردەهێنێت.

تانسۆ ییان كە لە تویتەر ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، ورچەكە بەو شێوازە دەتوانێت خۆی لە شكانی سەهۆڵبەندانەكەی ژێری بپارێزێت، دەزانێت رۆیشتنی ئاسایی بەسەریدا ئەو ئەنجامەی لێدەكەوێتەوە.

بەشێك لەوانەی ڤیدیۆكەیان بینیوە سەرسوڕمانی خۆیان لە جوڵەی ورچەكە دەربڕیوە و هەندێكیش شیكردنەوەیان بۆ كردووە و دەڵێن، یاسایەكی سادەی فیزیا هەیە كە “یاسای فشارە” لەسەر ئەو بنەمایەیە كە ئەگەر رووبەری جەستەت بەسەر ناوچەیەكی دیاریكراودا دابەشكرد، فشارت لەسەر زەوی كەمدەكەیتەوە.

نازانرێت كەی ڤیدیۆكە وێنەگیراوە و لە كوێ، بەڵام هەندێك پێیانوایە لە جەمسەری بەستەڵەكی باشوورە.

چەندین ڤیدیۆی دیكە هەن كە لە رابردوودا بڵاوكراونەتەوە، تیایدا بەستەڵەكەكە دەشكێت كاتێك ورچەكە بە شێوازی ئاسایی بەسەریدا دەڕوات، دواتریش ورچە كەوتووە ناو ئاو و سەهۆڵاوەكە ناڕەحەتی زۆر دەچێژێت تا ئەوكاتەی دەتوانێت لە ئاوە زۆر ساردەكە بێتەوە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی: چاوپۆشی لە دزینی پارە و موڵکی هاوڵاتییانمان ناکەین

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی پارەی كارەباوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share