پنتاگۆن دۆخی هێزەکانیان لەعێراق و سوریا دوای راگەیاندنی ئاگربەست ئاشکرادەکات

پنتاگۆن رەتیدەکاتەوە دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هێزەکانیان رووبەڕووی هیچ هێرشێک بووبێتنەوە لە سوریا و عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا وەستاون و لەو کاتەوە هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەریان.

ئاشکراشیکرد، پێویستە لەکاتی جەنگدا رەچاوی بنەماکانی یاسای جەنگ بکرێن، بۆ ئەمەش لەگەڵ ئیسرائیلییەکان لە پەیوەندیداین.

بە نێوەندگیری میسر و ئەمریکا و قەتەر رێکەوتنێکی کاتی بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە واژۆ کرا، کە لە هەینی رابردووەوە جێبەجێکردنی دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌نها دواى 12 ڕۆژ.. دادگاییكردنى بكوژی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى ئاب و دواى 12 ڕۆژ له‌ كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا، دادگاییكردنى بكوژه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: بەدواداچوون بۆ کۆی موڵکە کشتوکاڵییەکانی دەوڵەت کرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ کۆی موڵکە کشتوکاڵییەکانی دەوڵەت کرا. د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند،…
Total
0
Share