هادی عامری و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح جەختلە دوورخستنەوەی دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەت لە ناكۆكییە سیاسییەكان دەكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێكراون و جەختلە دوورخستنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە ململانێ سیاسییەكان كراونەتەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دۆزینەوەی نەخشە ڕێگەیەك بۆ دەربازبوونی وڵات لەم قەیرانانەی تێیكەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share