(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ گۆڵی (700) یونایتدی برده‌ پله‌ی پێنجه‌م

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی له‌ ئێڤه‌رتۆن برده‌وه‌.

ئێڤه‌رتۆن له‌ یاریگای “گۆدیسۆن پارک” میوانداریی مانچسته‌ر یونایتدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێد دێڤڵز” له‌ خوله‌که‌کانی 15، 44 له‌لایه‌ن ئانتۆنی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی “تۆفیس” له‌ خوله‌کی پێنج له‌لایه‌ن ئه‌لێکس ئایۆبی-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، مانچسته‌ر یونایتد ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 15 و له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیر بوو، ئێڤه‌رتۆنی ڕکابه‌ریشی به‌ 10 خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی 12.

له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌ که‌سیی یاریزانان، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی پۆرتوگالی توانی ژماره‌ی گۆڵه‌کانی له‌ کاروانی وه‌رزشییدا بگه‌یه‌نێته‌ (700) گۆڵ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ کردوون.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share