(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان، ئاتالانتای لە جامی ئیتاڵیا کردە دەرەوە

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئینتەر میلان‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یانه‌ی ئینتەر میلان له‌ یاریگای “جوسێپی میاتزا” میوانداریی یانه‌ی ئاتالانتای کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵەکای “نێراتزۆری” لە خولەکی 57 لەلایەن ماتیۆ دارمیانەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکە، یانه‌ی ئینتەرمیلان سەرکەتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” مسۆگەرکرد.

بڕیارە لە هەمان قۆناغدا یانەکانی فیۆرنتینا و تۆرینۆ، ڕۆما و کریمۆنێزی، یوڤانتۆس و لازیۆ ڕووبەڕووببنەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) نیوکاسڵ بلیتی یاریی کۆتایی "کاراباو کەپ"ی بڕی

بابەتی دواتر

کەشناسی رێژەی بارانبارینی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنزیمە زیندانی ناکرێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە زیندانی ناکرێت، لەبەرامبەردا ‏دادگای باڵای پاریس بڕی 230 هەزار یورۆی وەک…
Total
0
Share