“خلیجی 26” لە کوەیت سازدەکرێت

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوەیت ئاشکرایکردووە، کە میوانداریی جامی کەنداوی داهاتوو دەکەن “Gulf26″، بەبێ ئەوەی وادەی سازکردنی دیاریبکەن.

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوەیت، عەبدوڵڵا شاهین، بە سەرچاوە ناوخۆییەکانی کوەیتی ڕاگەیاندووە، “وڵاتەکەمان میوانداریی جامی کەنداوی داهاتوو دەکات”.

هەروەها وتوویەتی، “دواتر کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە دیاری دەکرێت.”، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.

 

 

عێراق یەکەمجار جامی کەنداوی لە ساڵی 1979 لە بەغدای پایتەخت سازکرد، لە ئێستادا بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

کوەیت بەهۆی سزای سڕکردنی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە، نەیتوانی مافەکانی ڕێکخستنی “کەنداوی 26” بەدەستبهێنێت، بەڵام چەند هەفتەیەک لەمەوبەر سزاکان هەڵگیران و ئەوەش وایکردووە بیر لە “کەنداوی 26” بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆیس دەرگای لە نەسڕ کردەوە

بابەتی دواتر

پاپا ترسی لە هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share