پەیامی کریستیانۆ دوای گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە (750)

کریستیانۆ لەم وەرزەدا هەوڵی بەدیهێنانی پێنج ئامانج دەدات

ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگدا گۆڵێکی تۆمارکرد و دوو ڕیکۆردی تۆمارکرد، بەم هۆیەشەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هەوادارانیکرد.

ئەفسانەکەی پۆرتوگال لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی داینەمۆ کیێڤ بەشداریکرد و گۆڵی دووەمی بیانکۆنێری تۆمارکرد و توانی لە یەک کاتدا دوو ڕیکۆرد تۆماربکات، لەلایەک ژمارەی گۆڵەکانی بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەکانەوە گەیاندە 750، لەم ڕیکۆردەشدا پێویستی بە تۆمارکردنی گۆڵی زیاترە تاوەکو ئەفسانەکانی پێشخۆی بگرێتەوە لە نمونەی، پیلێ 761 گۆڵ، ڕۆماریۆ 772، جۆزیف بیکان 805.

“سی ئاڕ 7” بەدرێسی بیانکۆنێریەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 12 بەرزکردەوە و هەردوو یاریزان گۆنزالۆ هیگواین و پابلۆ نیدڤیدی تێپەڕاند، کە لە خولەکەدا وەک گۆڵکاری یانە ئیتاڵیەکە ئاماژەیان پێدەکرێت.

لەم بارەیەشەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی ئاڕاستەکرد، تیایدا دەڵێت، “750 گۆڵ، 750 ساتی ناوازە و خۆش و زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری هاندەران”.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Cristiano Ronaldo (@cristiano)

هەروەها دەڵێت، ” سوپاس بۆ هەموو ئەو یاریزان و ڕاهێنەرانەی هاوکارم بوون بۆ گەیشتن بەو ژمارە نایابە، سوپاس بۆ ڕکابەرە دڵسۆزەکانم کە هانیاندام بەهێزتر کار بۆ ئامانجەکانم بکەم.

دۆنی پۆرتوگال بەدرێسی ڕیاڵ مەدریدەوە 450 گۆڵی تۆمارکردووە، 118 لەگەڵ مانچستەر یونایتد، 102 لەگەڵ پۆرتوگال، 75 لەگەڵ یوڤانتحس و پێنج گۆڵ بەدرێسی سپۆرتینگ لشبۆنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان پێرێز و یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

دەستبەسەر سێ هەزار "سەبەتەی خۆراکی دزراودا" گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا ژەهراوی بووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالدا کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ژەهراوی بووە. دوای…
Total
0
Share