ڤێرشتاپن بۆ جاری دووەم لەسەریەک بووە پاڵەوانی جیهان

ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری هۆڵەندی تیمی “ڕێد بوڵ” پلەی یەکەمی پێشبڕکێی ژاپۆنی و ناسناوی پاڵەوانی ئەم وەرزەی “فۆرمولا 1″ی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێشبڕکێی ژاپۆن لە مەیدانی “سوزوکا” ئەنجامدرا، ماکس ڤێرشتاپن (5516)مەتری مەیدانەکەی بە پلەی یەکەم بڕی، توانی بە جیاوازی 27.066ی چرکەیەک پێش سێرجیۆ پێرێزی هاوڕێی لە تیمی “ڕێدبوڵ” بکەوێت.

بەم بردنەوە،ە ڤێرشتاپن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 366 خاڵ، بە جیاوازی 113 خاڵ پێش نزیکترین ڕکابەرانی لە تیمی ڕێدبوڵ و فێراری کەوت، بەو شێوەیەش بەر لە چوار پێشبڕکێی کۆتایی پاڵەوانێتی جیهان توانی ناسناوەکە یەکلاییبکاتەوە.

ڤێرشتاپن بۆ دووەمجارە لەسەریەک دەبێتە پاڵەوانی جیهان، هەروەها شۆفێری ژمارە (11)یە بەدرێژایی مێژووی “فۆرمولا 1” کە دەتوانێت دوو وەرزی لەسەریەک براوە بێت.

پێش ڤێرشتاپن، هەریەک لە لیویس هامیڵتۆن، سباستیان ڤیتێڵ، فێرناندۆ ئەلۆنسۆ، مایکڵ شوماخەر، میکا هاکینین، ئارتۆن سێنا، ئالان برۆست، جاک براهام، خوان مانوێل ڤانگیۆ، ئالبێرتۆ ئاسکاری توانیویانە دوو وەرزی لەسەریەک ناسناوی پاڵەوانێتی جیهان بەدەستبهێنن.

 

دوایین ڕیزبەندیی شۆفێران (تاوەکو پێشبڕکێی تۆکیۆ):

 

ڕیزبەندیی تیمە وەبەرهێنەرەکانی فۆرمولا 1 (تاوەکو ئێستا):

 

بابەتی پێشتر

لە ساڵێكدا ژمارەی دانیشتووانی قەتەر بەڕێژەی 13.2% زیادیكردووە

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ لە دوو هەفتەدا دووەم ناسناوی چنییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share