پاریس سان جێرمان هەڵمەتی فرۆشتنی یاریزانەكانی دەستپێكرد

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاریداوە چوار بۆ پێنج یاریزان لە گواستنەوەی ‏زستانەدا بفرۆشێت، ڕافینیا ئەلكانتارا یەكەم یاریزانی پاریس بوو كە بەر هەڵمەتی ‏دوورخستنەوە لە ڕیزەكانی یانە فەرەنسییەكە كەوت.‏

یەكەم یاریزانیش كە دەستبەرداری بوو، ڕافینیا ئەلكانتارای ئیسپانی بوو، بەرەو یانەی ‏ڕیاڵ سۆسیداد هەنگاوی نا.‏

ڕافینیای تەمەن 28 ساڵ لە هاوینی 2023 گرێبەستەكەی كۆتایی دێت، بەڵام لەسەر داوای ‏پۆچتینۆ، ڕێگەی پێدرا زووتر ڕیزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.‏

ڕاڤینا لەم وەرزەدا تەنها لە پێنج یاریدا بەشداری كردووە و لە لیستی یاریزانەكانی ‏پاریسیش لە چامپیۆنز لیگدا نییە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دیبالا له‌کۆتا ساتدا لوتکه‌ی نێوان ئینته‌ر و یوڤی یه‌کسانکرده‌وه‌

یانه‌ی ئینته‌ر میلان نۆیه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس ئه‌نجامدا و یاریی نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.…
Total
0
Share