دیۆکۆڤیچ لە دوو هەفتەدا دووەم ناسناوی چنییەوە

نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی و ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ئاستانای لە ستیفانۆس تسیتسیپاس بردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یاریگای “داولێت ناشناڵ تێنس سێنتەر” لە نور سوڵتان – کازاخستان، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ئاستانا بۆ تێنسی سەرزەوی ئەنجامدرا، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بە ئەنجامی (6-4)، (6-3) بردنەوەی بەرامبەر ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی تۆمارکرد.

پاڵەوانێتی ئاستانا دووەم ناسناوە لە ماوەی دوو هەفتەدا “نۆلیتۆ” دەستەبەری دەکات، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ناسناوی پاڵەوانێتی “تەل ئەبیب”ی بردەوە.

ئاستانا ناسناوی ژمارە 90یە لە کاروانی وەرزشی دیۆکۆڤیچ، چوارەمیشە لەم وەرزەدا دەیچنێتەوە (ویمبڵدۆن، ڕۆما، تەل ئەبیب، ئاستانا).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆی…
Total
0
Share