ستراتیجی پاریس بۆ نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار و مباپێ ئاشکرابوو

سەرۆکایەتی یانەی پاریس سانت جێرمان ڕێککەوتنی پێشوەختی لەگەڵ نێیمار دا سیلڤای بەرازیلیدا کردووە، لە ئێستادا هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردنە لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و بەرشلۆنە تایبەت بە گواستنەوەی مباپێ.

کەناڵی “تێلیفوت ١”ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، زانیاری میدیاکانی ئیسپانیا لەبارەی نزیکبوونەوەی نێوان نێیمار و یانەی بەرشلۆنە دوورن لە ڕاستییەوە و ئەستێرەکەی سیلیساو ڕێککەوتنی پێشوەختی لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمان هەیە و بەپێی ڕێککەوتنەکە، یاریزانی ناوبراو تاوەکو 2026 بە موچە و ئیمتیازاتی باشتری دیکەوە لە پاریس بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، کە لە ئێستادا بەڕێوبەرانی یانە پاریسیەکە لە هەوڵدان بۆ قایلکردنی کیلیان مباپێ بە واژووکردنی بۆندێکی نوێ، بەڵام بەهۆی یارییەکی داراییەوە هیچکام لە جەمسەرەکان ڕێککەوتنی فەرمیان نەکردووە.

بەپێی زانیاریەکان، داهاتووی “نێی” لەگەڵ ئاستە فەرەنسیەکە بەیەکەوە گرێدراوە، سەرەڕای ئەوەی پەیوەندی هاوڕێیەتیان توندوتۆڵە، بەڵام لە ڕووی داراییەوە ململانێی توند لە نێوانیاندا هەیە و مباپێ بۆ وەرزەکانی داهاتوو ئامادەنییە بە کەمتر لە نێیمار یاری بۆ پاریس بکات.

هەوڵەکانی پاریس سەرەتا بۆ نێیمارە، لە ئەگەری نوێکردنەوەی فەرمی بۆندەکەیدا بە ئارامی هەوڵی نوێکردنەوەی مباپێ دەدەن، لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن دەرگای ڕۆیشتن بەبڕی 120 بۆ 150 ملیۆن یورۆ بەڕوویدا دەکەنەوە، تاوەکو ئێستاش تەنها یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و بەرشلۆنە خواستیان لەسەر کڕینی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شەڕی دوو دراوسێوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە بریندارکرا

بابەتی دواتر

بڕیاری 688 و هێڵی 36 یان هێڵی دژە فڕین چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share