“پادشای قەرەجەکان” پارێزگاری لە پشتێنی پاڵەوان کرد

پاڵەوانی کێشی سەروو قورسی جیهان لە بواری بۆکسێن، تایسن فیوری لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا بردنەوەی بەرامبەر دیلاین وایتی هاونیشتمانی بەدەستهێنا.

دوو بۆکسێنەرە بەریتانییەکە لە یاریگای وێمبڵی لە شاری لەندەن بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر ڕووبەڕووبوونەوە، لە گەڕی شەشەمدا و بەبێ ئەوەی هیچ ماندووبوونێکیان پێوە دیاربێت، بە لێدانی کوشندە، تایسن فیوری توانی هاونیشتمانە ئەسمەرەکەی بکوتێت بە زەویدا، ڕاستەوخۆ مارک لایسۆنی ناوبژیوانیش کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

دوای ڕووبەڕووبوونەوەکە، فیوری ناسراو بە “پادشای قەرەجەکان” دووپاتی کردەوە، کە خۆشحاڵە بە پارێزگاری کردن لە پشتێنی ڕێکخراوی (WBC) ی تایبەت بە پاڵەوانی جیهان، بەڵام لە هەمان کاتدا بەڵێنی بە هاوسەرەکەی داوە لە داهاتوویەکی نزیکدا وازهێنان لە بوارەکە ڕابگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

بۆچی ڕیاڵ مەدرید ڕودیگێری دەوێت؟ چوار هۆکار بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

درۆگبا لاسایی ئیتۆی کردەوە و شکستی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share