بۆچی ئالڤێس لە زیندانە و حەکیمی دەسوڕێتەوە؟!

دانی ئالڤێس و ئەشرەف حەکیمی تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنی سێکسی، یاریزانەکەی بەڕازیل لە زیندان بەند کراوە و ئەشرەف حەکیمی بەبێ کێشە یاریدەکات و لە شەقامەکانی پاریس دەسوڕێتەوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی لەو بارەیەوە ئاشکرایکردووە، کە دادوەری باڵای کەتەلۆنیا نەیتوانیوە بڕیار لە ئازادکردنی کاتیی ئالڤێس بدات، چونکە هیچ پەیمانێکی فەرمی ڕادەستکردنی تۆمەتباران لەنێوان وڵاتانی ئیسپانیا و بەڕازیلدا نییە.

https://twitter.com/ParisienLocker/status/1631723584161816600

دەکرێت دوای ئازادکردن، ئالڤێس هاوشێوەی ڕۆبینیۆی هاونیشتیمانی بگەڕێتەوە بۆ بەڕازیل و کەسیش ناتوانێت جارێکی دیکە دەستگیری بکات، بەوپێیەی ڕۆبینیۆ تۆمەتبارە لە ئیتاڵیا و لە بەڕازیل دەژی، تاوەکو ئێستا ڕادەسەتی دادگای میلان نەکراوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە، ئەو کیژۆڵەیەی سکاڵای لەسەر ئالڤێس تۆمارکردووە سکاڵاکەی فەرمی و تۆمارکراوە، بەڵام ئەوەی سکاڵای لە ئەشرەف حەکیمی کردووە تەنها سکاڵای زارەکی بووە و ئامادە نەبووە بە فەرمی تۆماریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میسڕ و سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا ده‌که‌ن

هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کامیرۆن تۆمارکرد، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بلیتی یاریی کۆتاییان…
Total
0
Share