سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، زایۆنییە و پشتیوانێکی گەورەی دەوڵەتی ئیسرائیلە.
لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنگری ئیسرائیل لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ڕایگەیاند، “من زایۆنییەکی گەورەم و پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم”.
هاوکات لە پەراوێزی کۆنگرەی ساڵانەی پارتی پارێزگاران لە بێرمنگهام ئاماژەی بەوە کرد، “پابەندییەکانمان بەرامبەر ئیسرائیل نەگۆڕن، بەڵێندەدەم پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ئیسرائیل بەهێزتر بکەم”.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیشیدا بەڵێنی دا کە پاڵپشتیی تەواوی ئیسرائیل بکات و وتی، “ئیسرائیل و بەریتانیا ڕووبەڕووی سیستمێکی ستەمکاری وەک ئێران دەبنەوە كە باوەڕی بە ئازادی و دیموکراسی نییە، بەڵام بەریتانیا هەرگیز ڕێگەنادات ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.