ڤیاگرا دەتوانێت چارەسەری شێرپەنجە بکات

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی ئاشکراکردووە، حەبی ڤیاگرا دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان، نەک هەر ئەوە بەڵکو دەتوانێت چارەسەرە کیمیاییەکانیش بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان کاریگەرتر بکات.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی “Cell Report Medicine”دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڤیاگرادا مادەیەک هەیە کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی خانە شێرپەنجەییەکانی ناو سورێنچک، هەروەها ئەو ماددە کیمیاییە بریتییە لە فۆسفۆدیسترازی جۆری پێنج.

حەبی ڤیاگرا کە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سێکسییەکان بەکاردێت، ئەرکێکی دیکەی هەیە، ئەویش ڕزگارکردنی مرۆڤە لە نەخۆشیی شێرپەنجە.

زانایان ڕایانگەیاندووە، ئەو حەبە شینە دەتوانێت چارەسەری کیمیایی کاریگەرتر بکات لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی سورێنچک.

زانایان ئومێدیان هەیە کە ئەم حەبانە یارمەتیدەر بن لە کوشتنی جۆرەکانی تری شێرپەنجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خۆڤاكسیننەكردن شاجوانی هۆڵەندا لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە

شاجوانی هۆڵەندا بەهۆی ئەوەی ئامادەنییە خۆی ڤاكسینبكات، لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە. دیلای ویلیمشتاین، شاجوانی هوڵەندا ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی…
زیاتر ببینە

قسەی نوێی تەندروستیی جیهانی: ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ناتوانن جیهان لە زنجیرەی دەلتا بپارێزن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەواڵێكی ناخۆش لەبارەی دۆخی كۆرۆنا لە جیهان و كاریگەریی ڤاكسینەكان دەخاتەڕوو، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەش دەڵێت، ڤاکسینەکانی…
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا ڤاكسینی فایزه‌ری به‌ ته‌واوه‌تى په‌سه‌ندكرد

ئه‌مریكا په‌سه‌ندكردنى ته‌واوه‌تى به‌خشی به‌ به‌كارهێنانى ڤاكسینی فایزه‌ر كه‌ دژه‌كۆرۆنایه‌ و له‌و وڵاته‌ دروستكراوه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى…
Total
0
Share