ناتۆ هێزەکانی لە عێراق زیاتر دەکات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا رایگەیاند، بە 145 سەرباز و فەرماندەیەکی نوێوە بوونی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بەهێز دەکەن.

ئالێکس کرانیینبێرگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا 145  سەربازی هۆڵەندی دەگەنە بەغداد، لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی داهاتووش ئەفسەرێکی هۆڵەندی و 15 سەربازی دیکە دەگەن بۆ نوێنەرایەتیکردنی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکان ئامانجی شەڕکردنیان نییە، بەڵکو کاریان بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت بۆ رێگریکردن لە گەڕاندنەوەی تیرۆرستان و بەدەستهێنانی ئاسایشە لە وڵاتەکەدا.

پێشتر واشتنۆن ئاشکرایکردبوو، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەپێی رێکەوتنێکە لەگەڵ عێراق، ئەمەش پاش ئەوەی سودانی رایگەیاندبوو عێراق پێویستی بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەماوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان

تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان”. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، “تیمە تەندروستییەکان لە هەوڵی…
زیاتر ببینە

 نیویۆرک تایمز: لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران مەدەنی ‏كوژراون

بەڵگەنامەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەریانخستووە، ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە ‏ساڵی 2014وە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ئەنجامیداون، بوونەتە هۆی کوشتنی…
Total
0
Share