ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا زۆر زیادیكردووە

ژمارەیەك كۆچبەر

ئاژانسی ئەوروپا بۆ پاسەوانیی سنوور و كەناراوەكان (فرۆنتكس) دەڵێت، ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی كە بەرەو وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و بەتایبەتیش ئیتاڵیا دەپەڕنەوە زۆر زیادیكردووە.

ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی بەرەو سنوورەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەمساڵدا تا كۆتایی تەمموزی رابردوو پەڕیونەتەوە گەیشتووەتە 176 هەزار و 100 كەس، زۆرینەیان لەڕێی دەریای سپیی ناوەڕاستەوە پەڕیونەتەوە.

بەپێی دوا ئامارەكانی ئاژانسی ئەوروپا بۆ پاسەوانیی سنوور و كەناراوەكان (فرۆنتكس) ژمارەكەی ئەمساڵ زیاترە لە ژمارەی هەمان ماوەی ساڵی 2016. تەنها لەمانگی رابردوودا 42 هەزار و 700 كۆچبەری نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە سنوورەكانی یەكێتییەكە كە دەكاتە زیادبوون بەڕێژەی 19% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022.

ناوچەی ناوەڕاستی دەریای سپیی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی كۆچبەرانی پیاتێپەڕیووە كە 89 هەزار و 74 كەسە. كۆچبەران بە بەلەم لە كەناراوەكانی تونس و لیبیاوە روو لە دوورگەكانی ئیتاڵیا دەكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی ئاژانسە ئەوروپییەكە رێگەكە مەترسیدارترینە بۆسەر ژیانی كۆچبەران، تەنها لەمساڵدا و تا مانگی رابردوو هەزار و 800 قوربانی تۆماركردووە.

هەروەك بەدووریشی نازانێت لە مانگەكانی داهاتوودا فشارەكانی سەر رێگاكە زیاتربن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
Total
0
Share