ئەجێندای کارەکانی یەکەم ڕۆژی بایدن لە کۆشکی سپی بڵاوکرایەوە

میدیاکانی ئەمریکا، ئەجێندای کارەکانی ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن-یان وەک سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکردەوە و بەوپێیە بڕیارە 10 بڕیاری نوێ واژوو بکات.

بڕیارە بایدن ژمارەیەک لەو بڕیارە جێبەجێکارییانە واژوو بکات کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی لەسەر داوە لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا، کە بەشێکیان هەڵوەشاندنەوەی هەندێک بڕیاری دۆناڵد ترەمپ-ن.

سەرۆکی نوێی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی، ڕۆن کلاین ڕایگەیاند، یەکێک لە بڕیەرەکانی یەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتیی بایدن گەڕاندنەوەی ئەمریکایە بۆ ڕێککەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا.

یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی جۆ بایدن، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ-ـە بۆ قەدەغەکردنی گەشتی ئەو هاوڵاتییانەی وڵاتەکانیان زۆرینەیان مسوڵمانن بۆ ئەمریکا.

هەروەها بڕیار دەدات کە دەمامک لەنێو دامەزراوە فیدراڵییەکان و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیدا بە زۆر بسەپێندرێت، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی خێراکردنی هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینە بە هاوڵاتییانی ئەمریکی.

پێشتریش بایدن پلانی پاڵپشتیی ئابووریی بە بەهای 1.9 ترلیۆن دۆلار ڕاگەیاند کە تێیدا هاوکاریی دارایی بە هەموو تاک و خێزانێکی ئەمریکی پێشکەش دەکات.

هەروەها بایدن بەڵێنیدا بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە زانا و شارەزایان لە ئیدارەکەیدا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە وتاری سەرکەوتنیشیدا وتی، “بەڵێن دەدەم سەرۆکێک بم کار بۆ یەکسانی ئەمریکا دەکەم نەک دابەشکردنی”.

بابەتی پێشتر

هاندەرانی پریمەرلیگ دەگەڕێنەوە ناو یاریگاکان؟

بابەتی دواتر

كەركوك.. شەش موشەك و دوو موشەكهاوێژ دەستیان بەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share