ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەی بۆ فەرمانبەر و کەمدەرامەتە زیاتر لە پێنج هەزاری لە سلێمانییە

لە پارێزگای سلێمانی پێنج هەزار و 200 یەکەی نیشتەجێبوون دروستدەکرێن ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی پارێزگار کۆبوونەوەی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەیوەندیدار بە دروستکردنی ئەو یەکانە بەڕێوەچوو.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، کە کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان بە ڕێکار و هەنگاوەکانی دەستپێکردنی ئەو پڕۆژەیە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە کە تایبەتە بە فەرمانبەران و کەمدەرامەتەکان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە داوە و پێنج هەزار و 200 یەکەیان لە سلێمانی دەبێت.

کۆبوونەوەکە پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرەگشتییەکانی وەبەرهێنان، شارەوانیەکان، ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبان و نیشتەجێکردن، ئامار، خانوبەرەی یەک و دوو، نەخشەدانانی ئاوەدانی، کاروباری یاسایی و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی هونەریی تایبەت بە پڕۆژەکەی تێدا بووە.

بابەتی پێشتر

سەرکردەیەکی ئۆگەندا داوای هاوسەرگیری لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەکات

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: من زایۆنیم و پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share