لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانییەوە بڵاوکردەوە

هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانییەوە ڕایگەیاند، خەڵک بە دەست بێ موچەییەوە دەناڵێنێت و داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات نەبنە هۆکاری زیان گەیاندن بە ناوبانگی خۆیان چونکە خۆپیشاندەران کەسوکاری ئەوانن.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ” ده‌مه‌وێت دڵنیابن كه‌ من له‌گه‌ڵ داوا حه‌ق و ره‌واكانی ئێوه‌م و پشتیوانیتان لێ ده‌كه‌م. وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌وه‌ به‌ئاگاین كه‌ چیتر قبوڵ ناكرێت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، بكرێن به‌ قوربانی گه‌نده‌ڵی و ناڕۆشنی و ململانێ سیاسییه‌كان”.

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، “لێره‌وه، دوای ئه‌و پشوو درێژییه بێ وێنه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیارێتییه‌كانی حوكمڕانی نیشانتانداوه، داواتان لێ ده‌كه‌ین چه‌ند رۆژێكی تریش دان به‌ خۆتاندا بگرن، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و توانا، به‌رگریكاری مافه‌كانتان ده‌بین”.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە کە “دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بڕیار و سیاسه‌تی یه‌كێتی نه‌بووه و نابێت”.

لاهور شێخ جەنگی ئاشکرایکردووە کە قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە سەبارەت بە پرسی موچە و لە کۆبوونەوەی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش کە سێ ڕۆژی دیکە ئەنجام دەدرێت لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم قسەی زیاتر دەکەن.

بابەتی پێشتر

دەستبەسەر سێ هەزار "سەبەتەی خۆراکی دزراودا" گیرا

بابەتی دواتر

وەزیرێکی بەریتانی سەردانی ژنە نیشانەشکێنەکانی پێشمەرگە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share