بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ: 687 ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتوو تۆمارکراون

بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە لافاوەکەدا زیانیان بەرکەوتووە تۆمارکراون و قەرەبوو دەکرێنەوە.

عەمید عومەر عەلی، بەڕێوبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، 687 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون کە لە لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە و لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنیان بۆ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بڕ و جۆری قەرەبووەکە نازانین تا ئێستا چۆن دەکرێت ئەوە لای حکومەتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەی بۆ كەشوهەوای هەرێم.. بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەی ساماڵ، پلەكانی گەرماش دادەبەزن. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share