سێ مانگرتوو تووشی خوێنبەربوون بوون

سێ مانگرتوو تووشی خوێنبەربوون بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆخی تەندروستیی مانگرتووان تادێت خراپتر دەبێت و ئەمڕۆش سێ لە مانگرتووان تووشی خوێنبەربوون بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

وتیشی، دۆخی تەندروستیی ئەو سێ کەسە کەمێک باشترە، بەڵام یەکێکیان هەر لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

ماوەی 15 رۆژە 13 مامۆستا و فەرمانبەری سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی لەژێر خێمەدان و داوای تەوتینی مووچە و گەرەنتیکردنی مووچەکانیان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد: بڕیاری تەعریبكردنەوەی كەركوكمان هەڵوەشاندەوە

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارەكەی ڕاكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بە “تەعریبكردنەوەی كەركوك” ناودەبات و دەڵێت، “هەڵمانوەشاندەوە”.…
Total
0
Share