لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە یەک هەفتەدا لە سلێمانی 21477 کارت وەرگیراوەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆرترین بڕی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری لە سلێمانی بووە و لە کۆی هەموو پارێزگاکانی عێراق لە هەفتەیەدا 46 هەزار و 425 کارت وەرگیراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن لە رێگەی (79) ناوەندی تۆماری سەر بە ئۆفیسەکە، کە لە ھەموو شارو شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی بوونیان ھەیە رۆژانە لە کاتژمێر(8:00)ی بەیانی تا کاتژمێر (2:00)ی پاشنیوەرۆ کراوەیە بەرووی ھاوڵاتیاندا.

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا سەرجەم ئەو ھاوڵاتیانەی کە لە نێوان (2022⁄3⁄20) تا (2023⁄9⁄20) خۆیان تۆمارکردووە، دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی سنوری نیشتەجێبوونیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێشێلکاریی یاسایی لە کۆنگرەدا کراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەیەکی تەندروست…
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، “حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە”. لەبارەی ئەو جەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share