بە ڤیدیۆ.. بۆردومانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر هەرێم ببینە

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێران چەند بنکە و بارەگایەکی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە كۆیە، زڕگوێز، پردێ، بەربزێن و ناوڕووبارە و سەقەر لە برادۆست بۆردومان و تۆپباران كرد و قوربانی هەن.

بۆردومانەكان لە ڕێگەی درۆنەوە كراون و بەپێی زانیارییەكان، چەند كەسێك بەهۆی بۆردومانەكانەوە برینداربوون و یەكێكیان گیانیلەدەستداوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێستای ڕاگەیاند، تا ئێستا ئاماری ورد لەبارەی ژمارەی قوربانییەكانەوە نییە، بەڵام 10 تیمی فریاگوزاریی تەندروستی ڕەوانەی زڕگوێز كراون.

بەهۆی بۆردومانەكان و تۆپبارانەوە دەوام لە زانکۆی کۆیە و ناوەندەکانی خوێندنی قەزاكە ڕاگیرا و پەیامنێرمان لە زڕگوێزەوە ڕایگەیاند، بەشێك لە دانیشتووانی ناوچەكە شوێنەكانیان بەجێهێشتووە.

دوای هێرشەكان، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، بە مووشەك و درۆن و چەكی زیرەك هێرشكراوەتەسەر شوێنی مەشق و ناوەندی ئۆپەراسیۆنی حزبەكانی ڕۆژهەڵات.

بابەتی پێشتر

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بڕیاردەدات

بابەتی دواتر

چوار کەس بە "فێڵ" لە سەنتەری ئۆتیزمی هەڵەبجە دامەزراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share