سیاسەتوانێكی توركمان: هەموو دەرگاكان بەڕووی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك دادەخەین

فەوزی ئەكرەم تەرزی، سیاسەتوانی توركمان هۆشداری دەدات لەوەی كە خۆی بە “پیلانی گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕاوەكان” ناوزەدی دەكات و دەڵێت، “هەموو دەرگاكان بەڕووی ئەو پیلانگێڕییەدا دادەخەین”.

تەرزی لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و ڕایگەیاندووە، “قسەكردن لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە دوای هێرشە تیرۆریستییەكان، ئاڵۆزكردنێكی مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆ پیلانگێڕییەك بەمەبەستی دۆزینەوەی بەهانە بۆ گەڕانەوەی هێزە كوردەكان بۆ كەركوك و هەموو ناوچە كێشە لەسەرەكان”.

ئەو سیاسەتوانەی توركمانەكان كە ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانە و خەڵكی خورماتووە، ڕایگەیاندووە، “هێزە سیاسییە توركمان و عەرەبەكان زنجیرەیەك كۆبوونەوەی بەپەلە دەكەن بۆ داخستنی دەرگا بەڕووی هەر پیلانگێڕییەك كە لەدژی ئاسایشی پارێزگای كەركوك بكرێت”.

فەوزی ئەكرەم تەرزی دەڵێت، “حكومەتی بەغداد هێزی دەستەبژێری هەیە كە توانیویەتی بەسەر تیرۆردا زاڵببێت و تێكیبشكێنێت و عێراق لە چەكدارانی داعش ڕزگاربكات، بۆیە چۆن دەبێت لەپێناو بەرژەوەندیی سیاسیی بەرتەسك لەگەڵ هێزە كوردەكاندا، دەستبەرداری كەركوك ببێت”.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك بە شەوێك 15 ملیار دۆلاری لەدەست دا

بابەتی دواتر

ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share