ئەدهەم بارزانی: لە مەسیف رێگری لە هاوسەرەكەم كراوە و دەست بەسەر مۆبایلەكەیدا گیرا

ئەدهەم بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “رۆژی سێشەمە هاوژینەكەم بۆ سەردانی كوڕ و كچ و نەوەكانی لە مەسیف بەرێكەوت و لە یەكەم بازگەی مەسیف لە دیوی كۆڕێ-وە بۆ زیاتر لە یەك كاتژمێر و نیو رادەگیرێت و ھەموو پێداویستی و كەلوپەلەكانیان بە وردی دەپشكنرێن پاش ئەوەی كە لە سەری ڕەشەوە فەرمانی ئيزندانی بۆ دەچێت، ئەوكات مۆڵەتی چوونیان بۆ ماڵەوە پێدەدەن، بەڵام مۆبایلیان لێوەردەگیرێت و تاوەكو ئێستاش لە لای ئەوانە ماوە بۆ كۆپی لەسەر گرتن”.

دەشڵێت، “‎من داوا لە ھەموو لایەنەكان و حكومەتی عێراق دەكەم كە سنوورێك بۆ ئەم تاكڕەوییە لە خاكی پیرۆزی كوردستان كە خاكی شەھیدان و دەیان ھەزار شۆڕشگێڕ و تێكوشەری وەكو منن دابنێن و ئەمانەی كە ئەم رەفتارەیان لە گەل خێزانم كردووە چ ئەم خاتوونە بێت چ خاتوونی ھەر ھەژار و شەھیدێك بێت لە لای من وەك یەكن و كە ھاتن لە ئۆتۆمبێلیان دابەزاندووە و بابەت بە بابەت پشكنینیان بۆ ھەموو پێداویستیە تایبەتەكانیان كردووە، ئاخۆ چی لە خەڵكانێكی تر دەكەن یاخود كردوویانە”.

ئەدهەم بارزانی جەختیكردەوە و وتی، “‎ ئەمە لەكاتێكدایە كە من ھیچ پەیوەندیەكی سیاسی و حزبیم بەو حزبەوە نەماوە و ئەگەر كارێكی سیاسی لە سەر گۆڕەپانی كوردستان و عێراق ئەنجامبدەم مافی ڕەوای خۆمە و ئەنجامی دەدەم وەك ھەر ھاوڵاتییەك كە یاساكانی كوردستان و دەستووری عێراق بە ھەموومانیداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، ڕایگەیاند، گەنجێک لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانیلەدەستدا. سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share