بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە کەرکوک تەقییەوە

ئەمشەو بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە شاری کەرکوک تەقییەوە و ئاگری گرت و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمشەو بۆرییەکی غاز لە ناوچەی باجوانی رۆژئاوای کەرکوک تەقییەوەوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆریەکە بۆری گواستنەوەی غازە لە نەوتی باکوورەوە بۆ کۆمپانیای غازی باکوور، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە كارەبای سلێمانییەوە.. ئەم ناوچانە بێ كارەبا دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجە دەكاتەوە كە بەهۆی چاكسازییەوە كارەبایان نییە…
Total
0
Share