قائیمقامیەتی سلێمانی: لەبەر دەیان هۆكار باخی گشتی وەك خۆی دەمێنێتەوە

باخی گشتیی سلێمانی

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەوڵێک هەبێت بۆ کردنی باخی گشتی بە پرۆژەی بازرگانی و پێشتریش شارەوانیی سلێمانی بەهەمان شێوە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەھیچ شێوەیەک ھیچ ھەوڵێکی لەوشێوەیە لە ئارادانییە، ڕێگەش بەوەنادرێت ئەم شوێنە گرنگ و مێژوویەی شار بکرێتە ئامانج یان زیانی پێبگەیەندرێت.

قائیمقامییەتی سلێمانی نیگەرانیی خۆی لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە پیشاندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “باخی گشتیی سلێمانی کە لە ساڵی 1937 دروستکراوە دێرینترین و گرنگترین باخەکانی ئەم شارەیە، بەشێکی گرێدراوە لەگەڵ مێژووی شارستانیی سلێمانی و یادەوەریی خەڵکەکەی، لەبەر دەیان ھۆکاری دیکە ڕێگەنادرێت ئەم سیما جوان و دیارەی شار لە ناوببرێت یان زیانی پێ بگەیەندرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، لێرەوە بە رای گشتی و ھەموو لایەکی رادەگەیەنین باخی گشتی و سەرجەم شوێنە گرنگ و مێژووییەکانی سلێمانی وەک ناسنامەی سلێمانی و خەڵکەکەی ھەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی پڕۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە. كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردووەتەوە، كە لە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییاندان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و…
Total
0
Share